AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٩ ١٠:٥٦

راپۆرتی مێهر؛

لەدایکبوونی حەزرەتی زەینەب(د.خ) و ڕۆژی پەرەستار لە ئێران

لەدایکبوونی حەزرەتی زەینەب(د.خ) و ڕۆژی پەرەستار لە ئێران

حەزرەتی زەینەبی کوبرا لە ڕۆژی پێنجەمی جەمادولئەوەلی ساڵی پێنجەم یان شەشەمی کۆچی مانگی لە شاری مەدینە لەدایک بووە و جیهان بە هاتنی جوانتر بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوی پیرۆزی حەزرەتی زەینەب بە ئوم حەسەن و ئۆم کولسوم ناسرابوو.

باوکی بەڕێزی ئەو حەزرەتە، حەزرەتی عەلی کوڕی ئەبوو تالیب و دایکی حەزرەتی فاتمە (د.خ) بوو.

هاوژینی بەڕێزیان، عەبدوڵڵا کوڕی جەعفەر کوڕی ئەبوتالیب بوو. وا گێڕدراوەتەوە کە سێ کوڕ بە ناوەکانی عەلی، عون و جەعفەر و یەک کچ بە ناوی ئوم کولسومی هەبووە.

وا دەیگێڕنەوە کە حەزرەتی فاتمەی زارا 90 ڕۆژ بە سەختی نەخۆش بووە و دیارە کە ئاوەها نەخۆشێک پێویستی بە چاوەدێریە کەواتە حزەرەتی زەینەب لە تەمەنی 5 ساڵانەوە چاوەدیری دایکی دەکات و پەرەستاری دەبێت و بەڵام دوای ماوەیەکی کورت دایکی کۆچی دوایی دەکات و بە دەردی فیراق تووش دەبێت.

ڕۆژی پەرەستار لە ئێران

لە ئێراندا بە بۆنەی ڕێز لە زەحمەتەکانی پەرەستارەکان و هاوئاست خوێندنی کارەکانی ئەوان لەگەڵ کارەکەی حەزرەتی زەینەب، ڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی زەینەب وەکوو ڕۆژی پەرەستار ناودێر کراوە.

News ID 40282

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha